بانکی ناوەندی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار رێکارێکی نوێ دەگرێتەبەر

بانکی ناوەندی عێراق بە مەبەستی کەم کردنەوەی دۆلار و کۆنتڕۆڵی نرخەکەی، رێکەوتنی لەگەڵ ئیمارات کردووە کە ٥ بانکی عێراقی پارەدار بکات بە درهەمی ئیماراتی.

سەرچاوەیەکی بانکی ناوەندی ڕایگەیاند"  بانکی ناوەندی عێراق بۆ کەم بەکار هێنانی دۆلار و کۆنتڕۆڵکردنر نرخەکەی، رێککەوتنەکانی لەگەڵ بانکی یەکەمی ئەبوزەبی ئیمارات تەواو کردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا پڕۆسەی پارەدارکردنی بانکەکانی عێراق بە درهەمی ئیماراتی ئەنجام بدرێت".

ڕاشیگەیاند" قۆناغی یەکەمی پارەدارکردنەکە پێنج بانکی ئەهلی عێراقی گرتەوە، پێشبینیش دەکرێت دوای هەڵسەنگاندنی قۆناغی یەکەمی جێبەجێکردن، کە ڕەنگە چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت، ژمارەی بانکەکان کە پارەدار دەکرێن دوو هێندە زیادبکات".

بانکی ناوەندی عێراق بۆ جێگرتنەوە دۆلار، جگە لە یۆرۆ دەیەوێت حەواڵەکانی بە درهەمی ئیماڕاتی و یووانی چینیش بکات.




PM:06:49:18/11/2023