بڕى باران بارینى (٢٤) کاتژمێرى ڕابردووی ناوچەکانى هەرێم بڵاوکرایەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕى بارینى بارانى (٢٤) کاتژمێرى رابردووی بڵاوکردەوە و بەوپێیەش لە بەرزنجە سنورى پارێزگاى سلێمانی زۆرترین باران باریووە و کەمترینیش لە پارێزگای کەرکوک باریووە. 

بەپێی داتاکەی کەشناسی هەرێم، زۆرترین بڕی باران بارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ناوچەی بەرزنجە سەر بە پارێزگای سلێمانی باریووه‌ کە (٨٩.٢) ملیم بووه‌، لە سەنتەرى شارى کەرکوکیش کەمتر لە یەک ملیمەتر باران باریووە. 

بڕی بارانى (٢٤) کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:


PM:01:10:21/11/2023