ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و نرخەکەی بەجێگیری مایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها لە هەولێریش بە ١٥٦ هەزار و ٥٠ دینار بوو.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێم بە ١٥٦ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.
هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندی ٨٨٣ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار و ٩٧ دۆلاری فرۆشتووە کە ٨٠١ ملیۆن و ٣٠ هەزار و ٩٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٨٢ ملیۆن و ٨٣٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشراوە.