سودانی بڕیارێکی بۆ دەنگدان دەرکرد

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنماییەکی نوێی بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەرکرد بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ مارمەندانیان بکەن دەنگی خۆیان بدەن.

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣،باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێنمایی کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکییەکانی کەرتی تایبەتی کرد کە لە عێراق کاردەکەن، بۆ ئەوەی بوار بۆ کرێکارەکان و کارمەندەکان بکەنەوە کە لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ئاسانکاری تەواویان بۆ بکەن بۆ ئەوەی دەنگەکانیان بدەن و مافی بەشداریکردنیان لەو پرۆسەیەدا هەبێت".

سبەینێ ١٨ی کانوونی یەکەم پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت، هاوکات دوێنێ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات، و بەپێی بڕیاری کۆمسیۆن جیاکردنەوە و ئاشکراکردنی ئەنجامەکان لەدوای ٢٤ کاتژمێر لە کۆتاییهاتنی پرۆسەکە دەخرێتە روو.



PM:07:37:17/12/2023