نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دادەبەزێت

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دابەزێت، هەر لیترێک ٢٥ دیناری عێراق لە نرخەکەی دادەبەزێت.

بەھمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ ھەرسێ جۆرەکەی بەنزینی سوپەر، موحەسەن و نۆرماڵ ٢٥ دینار دادەبەزێت".

بەھمەن قادر، ھۆکاری دابەزینی نرخی بەنزینی خستەڕوو" دابەزینی نرخی بەنزین لە سلێمانی بۆ زۆری ڕێژەی بەنزین و کەمی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە".

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی باسی لەوەشکرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٧٥ دینار لە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دابەزیوە، نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ ٨٥٠ دینار، موحەسەن ١٠٧٥ و بەنزینی سوپەر بۆ ١٢٢٥ دادەبەزێت.


AM:11:42:18/01/2024