ڤیدیۆ:روداوێکی سەیر لەخولی تورکی بەرامبەر ناوبژیوان روویدا

یەکێک لە یاریزانەکانی تیپی گێنچلەربیرلیگی دوای کۆتایی هاتنی یاریی تیپەکەی بەرامبەر ساکاریسپۆڕ لە خولی تۆپی پێی پلە دووی تورکیا، تووشی دەرکردنێکی سەیر و سەمەرە بوو.

 دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، لەگەڵ بردنەوەی گێنچلەربیرلیگی بە ئەنجامی 3-1، موراد شیم یاریزانی یانەی ساکاریسپۆر بەرەو ناوبژیوان ڕۆیشت و داوای کرد  تەوقەی لەگەڵ بکات.

 دوای ئەوەی ناوبژیوان وەڵامی داواکارییەکەی شیمی دایەوەو ئامادەبوو تەوقەی لەگەڵ بکات، ئەمەی دووەمیان لەناکاو دەستی کشاندەوە، ئەمەش دۆخێکی شەرمەزارکەر بوو بۆ ناوبژیوانەکە، کە هەر زوو کارتی زەردی دووەم و کارتی سووری بۆ یاریزانەکە دەرکرد بەبێ ئەوەی یاریزانی بەرامبەر هیچ ناڕەزایەتییەکی  هەبێت.

 گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە کە تێیدا ڕووداوەکە دەردەخات، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.





AM:11:49:22/01/2024