کەمێک پێش ئێستا فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى تورکیا سنووری ناحیەی شیلادزێ-یان بۆردوومانکرد، تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى بۆردوومانەکە نەزانراوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا نزیک سەنتەری ناحیەی شیلادزێ-یان لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد کە یەک کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەکەوە دوورە.