وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند"له‌به‌شه‌ناوخۆیی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كچه خوێندكارێك كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه بریندار بووه و ئێستا له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه".
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، موقه‌ده‌م به‌رزان عوسمان وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا وتی: "كه‌مێك پێش ئێستا له‌به‌شی مانه‌وه‌ی خوێنكارانی كچانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كچه خوێندكارێك كه‌وته‌خواره‌وه و برینداربووه".
وتیشی: "كچه‌كه تهمهنی٢٣ ساڵه و ناوی (ل. ع. ج.) و دانیشتوی قه‌زای قه‌ڵادزێیه و ته‌نها قاچی شكاوه و باری ته‌ندروستی باشه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌شوێنی رووداو ئاماده بوون و كچه‌كه‌یان گواستۆته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی.