باڵیۆزی ئەمریکا ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی کانوونی دووەم ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد کە درەنگانی شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ. 

ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس)، رایگەیاندووە" سەرکۆنەی ئەو هێرشەی دوێنیی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم کە بووە هۆی تێکدانی ژێرخان و پچڕانی وزەی کارەبا لە ملیۆنەها کەس لە ناوەڕاستی وەرزی زستاندا". 

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەختیشیکردەوە، وڵاتەکەی لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی لە سەروەری و ئاسایشی خاکی عێراق دەمێنێتەوە. 


PM:01:50:26/01/2024