ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی هەناردە و داهاتی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە کە بڕی داهاتەکەی زیاتر لە ٨ ملیار و ٢٥ ملیۆن دۆلار بووە. 

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ هەینی ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کە لە لایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ_ دەرچووە، کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی ڕابردوو گەیشتە ١٠٣ ملیۆن و ٥٠٨ هەزار و ٤٣٨ دۆلار کە داهاتەکەی ٨ ملیار و ٢٥ ملیۆن ٦١٦ دۆلار بووە".

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی (١) لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ١٠٢ ملیۆن و ٢٥ هەزار بەرمیل بووە، هاوکات بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن ٤٦٤ هەزار و ٣٠٦ بەرمیل بووە، لەکاتێکدا هەناردەکردن لە گەیارە ١ ملیۆن و ١٩ هەزار و ١٣٢ بەرمیل بووە. 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تێکڕای بڕی هەناردەکراوی ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٣٣٨ هەزار و ٩٨٢ بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.

وەزارەتەکە لە درێژەی بەیاننامەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلیکێش لەو مانگەدا گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٥٣٦ سەنت. 


PM:01:48:02/02/2024