ژمارەیەك پارێزگای عێراق بڕیاریاندا سبه‌ینێ سێ شه‌ممه له فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكانیان پشووی فه‌رمی بێت.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، پارێزگاكانی بەسرە و دیوانیه و واست ڕایانگه‌یاند" كه به بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام موسای كازم سبه‌ینێ سێ شه‌ممه، ده‌وامی فەرمانگەكان ڕاده‌گیرێت و ده‌كرێته پشووی فەرمی".
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەو پارێزگایانە، ڕاگەیاندنی پشووەكە بۆ ئەوەیە، تاوەكو فەرمانبەران بتوانن بەشداربن لە یادكردنەوەی ئەو بۆنەیە.
مه‌یسه‌م عه‌بدولئیلا شه‌هد، پارێزگاری دیوانیه ڕایگەیاندووە'' بڕیاریدا ده‌وامی فه‌رمی له فه‌رمانگه و داموده‌زگا حكومییه‌كان بۆ سبه‌ینێ سێ شه‌ممه ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ ڕابگرێت و پشوو بێت''.