سودانی‌و کەمالا هاریس کۆبوونەوە


لە میانەی کۆنگرەی ئاسایشی میوونشن، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ کەمالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوەو لەسەر دۆخی عێراق وتوێژیان کرد.

ئەمشەو ١٦ ی شوبات نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقم سودانی بڵاویکردووە " لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەوە کراوە، هەروەها جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لە رێگەی لیژنەی باڵای هاوبەشەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کرایەوە”.

هاتووشە "لەو چوارچێوەیەدا باس لە هاوکاری هاوبەشی دووقۆڵی لە هەموو بوارەکانی ئابووری و گەشەپێدان لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات کرا”.

لەبارەی سەروەری عێراقەوە، لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" سەرۆک وەزیران جەختی لە هەڵوێستی عێراق کردەوە سەبارەت بە پاراستنی سەروەری و سنووری وڵات کە ناکرێت لە ژێر هیچ هۆکار و هەلومەرجێکی جیاوازدا ببەزێندرێت”.

لە بەرامبەردا جێگری سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد بۆ واشنتۆن و رایگەیاند، "ئیدارەی ئەمریکا پەرۆشە بۆ سەرکەوتنی حکومەتی عێراق لە بوارە جیاوازەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان”.

هاریس باسی  لەوەش کردووە  "حکومەتی ئێستا توانای خۆی سەلماندووە بۆ دۆزینەوەی هاوبەشێکی سەرکەوتوو کە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا”.



PM:11:47:16/02/2024