وەزارەتی پەروەردە پێنج نمرە دەدات بە قوتابیانی خوێندکارانی پۆلی ١٢


وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا پێنج نمرە بدات  بە سەرجەم قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی.

 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکدا کە واژۆی د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە هاتووە" لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی دۆخی قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی، بڕیارماندا، بە پێدانی پێنج نمرەیی بڕیار بۆ قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە".

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، پێدانی ئەو پێنج نمرەیە، بەمەبەستی وەرگرتنی مافی بەشداربوونە لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی.
 بەپێی ئەم بڕیارە قوتابیانی پۆلی ١٢ هەشت وانەیان هەیە، ئەگەر قوتابییەک لە سێ وانە دەرنەچێت و لە پێنج وانە دەربچێت، ئەوا مافی بەشدار بوونی لە تاقیکردنەوە گشتییەکان پێدەدرێت، بەڵام ئەگەر هاتوو قوتابییەک لە چوار وانە کەوتبوو، بەڵام ئەگەر بۆ دەرچوون لە وانەیەک پێویستی بە پێنج نمرە بێت، ئەوا لە رێگەی ئەو پێنج نمرە بڕیارەوە لەو وانەیە دەردەچێنرێت و دەتوانێت بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکان بکات.



PM:02:55:20/02/2024