سودانی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تاوتوێ کرد.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سودانی لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ محەمەد کازم سدیق باڵیۆزی ئێران لە عێراق باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان کرد لە هەموو بوارەکاندا، بەشێوەیەک کە سوودی هاوبەشی هەردوو وڵات بەدەستبهێنێت. 

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ باڵیۆزی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە" حکومەت پشتگیری پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەکات، هەروەها کار لەسەر پڕۆژەی گەورە دەکات کە یەکگرتنی هەمەلایەنە لە نێوان ئەو وڵاتانەدا بەدەستبهێنێت و پەیوەندی و هاوبەشی زۆریان هەیە و پلانی گەشەپێدانی گەورە مەبەستیان هەیە، بەشێوەیەک کە سەقامگیری ناوچەی و نێودەوڵەتی بچەسپێنێت".


PM:09:23:25/02/2024