ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا لە هەرێم و عێڕاق بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی.
لە کاتی داخستنی بازاڕدا ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و `١٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا کە بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزارو ٧٠٠ دینار بوو.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٨ ملیۆن و ٣٨٦ هەزار و ١٨٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٩٣ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ١٨٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.