لە دادگاکانی سلێمانی ئاماری جیابوونەوە کەمی کردووە

کۆی گشتی مامەڵەی ئەنجامدراو لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی و دادگاکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣، زیاتر لە ٤٤ هەزار مامەڵە بووە.

بەپێی ئامارەکانی دادگای سلێمانی، تەنها لە ساڵی ٢٠٢٣ لە دادگاکانی سلێمانی ٤٤.٢٦٧ مامەڵە ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش ٢٠.٤٢٧ مامەڵەی هاوسەرگیری بووە، مامەڵەی جیابوونەوەش ٥.٤٣٨ مامەڵە بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢٢٢ مامەڵەکانی هاوسەرگیری ٢٠،١٤٧ بووە، مامەڵەکانی جیابوونەوەش ٥.٥٣٣ بووە.

ئامارەکان دەریدەخەن کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە دادگاکانی سلێمانی مامەڵەکانی هاوسەرگیری زیادی کردووە و مامەڵەکانی جیابوونەوەش کەمی کردووە.


PM:02:20:06/03/2024