وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت" بڕی یەک ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستی هەڵەبجە دابینکراوە".
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاندووە" لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێم بڕی یەک ملیار دینار ئامێر و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بیارە تەرخانکراوە، هەروەها (١٣٠) کارمەندی تەندروستیش بۆ دامەزرێنرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین بە بڕی (٣٨٥) ملیۆن دینار و سەنتەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک و هەرس و گەدە بە (٥٠٠) ملیۆن دینار بەردەستکرا، جگە لە ئامبولانس و ئامێرە ستراتیژییە پزیشکییەکان و ئامێرەکانی دیکە کە بە هەمووی حەوت ملیار دیناری تێدەچێت.