کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند

بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیانەوە ڕاگرتنی کارەکانیان ڕاگەیاند.

لەلایەکیترەوە کارمەندانی فەرمانگەی دادنووسی ٢ لە سلێمانی، بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند.

ئەم بایکۆتە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا تەنها یەک مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراوە.

لەگەڵ ئەوەی بەغداش مووچەی مانگی شوباتی بەشێکی زۆری وەزارەتەکانی ڕەوانە کردووە، بەڵام لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا مووچەکە دابەش نەکرێت، تا ئەو کاتەی بەغدا مووچەی وەزارەتەکانی دیکەش دەنێرێت.



AM:09:28:17/03/2024