نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠ ی ئازار لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ بەرزبوەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٩ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینار بوو.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٥٤ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار و ٦٤٠ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٢٣ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٣١ ملیۆن و ١٥٠ هەزار و ٦٤٠ دۆلار بووە. 





PM:04:27:20/03/2024