بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە (٧٨٣) ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٧٨٣ ملیۆن و ٤٧٩ هەزار و ٨٢٢ دۆلاری فرۆشتووە کە ٧١٠ ملیۆن و ٤٣٩ هەزار و ٨٢٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٧٣ ملیۆن و ٤٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشتووە.
زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی چوارشەممە بووە كە ٢٥٤ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار و ٦٤٠ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی یەکشەممە بووە كە ٢٤٠ ملیۆن و ٧١٥ هەزار و ٧٧٨ دۆلاری فرۆشتبوو.