نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرز بووەوە  و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ١٦٦ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٢٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٤٨٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٦٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٣٩٥) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٧٠٠ دینار دەشکێنرێتەوە.



PM:01:07:24/03/2024