وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو خشتەی مووچەی ئەو شوێنانەی ناویان نەهاتبوو بڵاودەکەینەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری سەبارەت بەو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی ٢٨ ئەم مانگەدا نەهاتبوو ئاماژە بەوەدەکات کە لە هەفتەی داهاتوودا خشتەی مووچەکانیان بڵاو دەکەینەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی ٢٨ ئەم مانگەدا نەهاتبوو رایگەیاند"  هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاو دەکەینەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە کە لەهەفتەی داهاتودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت. 

دوای زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ لە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچەی بۆ مانگی (شوبات) بڵاوکردەوە، بەڵام لە لیستەکەدا وادەی دابەشکردنی مووچەی هەریەك لە وەزارەتی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەكانی زێرەڤانی، یەكەكانی ٧٠ و ٨٠ی هێزی پێشمەرگە، هەرسێ سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەتی تێدا نییە،  و هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیش لەوبارەیە بڵاونەکراوەتەوە.                                                                                                                                                       



PM:08:38:28/03/2024