بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەرز کردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٨ ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٥٤٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٦١ ملیۆن و ٥٧٨ هەزار و ٥٤٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٦ ملیۆن و ٥٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەک شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٥ ملیۆن و ٢٢٧ هەزار و ٢٦٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٦١ ملیۆن و ٣٧ هەزار و ٢٦٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ١٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.