سەرجەم فراکسیۆنە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراق جگە لە پارتی بەتوندی دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە

‌وێنە.. ئەرشیف
سەرجەم فراکسیۆنە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراق، کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ، یەکێتی بە توندی دژی ئەو هەوڵە دەوەستنەوە کە پارتی دەیەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ١٠ ی حوزەیران سازبکرێت، دوابخات و دەڵێن" وادەی هەڵبژاردن بۆتە " گاڵتەجاڕی".

لە بەیاننامەیەکدا کە واژووی سەرۆکی هەر چوار لیستی کوردی، هەرێم کەمال ئاغا و سروە عەبدولواحید و سۆران عومەر و جەمال کۆچەری لەسەرە، بەتوندی رەتیدەکەنەوە هەڵبژاردن دوابخرێت و دەڵێن" سێ جار هەڵبژاردن دواخراوە، ناکرێت لەسەر ئارەزوو و بەرژوەندیەکانی حزبێک جارێکی تر دوابخرێت".

هاتووشە" ناکرێت بۆ هیچ حزبێک دەسەلآتی ئەمنی و سەربازی خۆی بسەپێنێت و بیکاتە ئەمری واقیع و یاخی بێت لە یاسا و بڕیارەکان".

ئەو بەیاننامەیە لە کاتێکدا کە سەرۆکی هەرێم هەموو هەوڵەکانی چر کردۆتەوە ئەجێندانی پارتی جێبەجێبکات و هەڵبژاردن دوا بخات بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.


   
 

PM:05:54:30/04/2024