حكومەتی ئەنكەرە: رەنگە داعش بە گوێدرێژ نەوتی بۆ توركیا هەناردە كردبێت


وەزیری بازرگانی توركیا سەرەڕای رەتكردنەوەی هەواڵی فرۆشی بەربڵاوی نەوتی داعش لەتوركیا دەڵێت رەنگە بڕێكی كەمی نەوت بە وڵاخ‌و گوێدرێژ بە شێوەی قاچاغ بۆ توركیا هەناردە كرابێت.

"نورەدین جانیكلی" وەزیری بازرگانی‌و كاروباری گومركاتی توركیا ئەمرۆ سێشەممە، لەكاردانەوەیەك بە هەواڵی هەناردەكردنی نەوتی داعش بۆ توركیا، ئەو هەواڵەی رەتكردەوە‌و رایگەیاند رەنگە دوور لە چاوی پاسەوانانی سنور، بڕێكی كەمی نەوت بە وڵاخ‌و گوێدرێژ لەسنورەكانی تێپەڕیبن‌و هەناردەی توركیا كرابێت.

پێشتر رۆژنامەی "دەیلی تەلەگراف"ی بەریتانی رایگەیاندبوو كە چەكدارانی داعش تەنها لە فرۆشی نەوتی موسڵ رۆژانە یەم ملیۆن دۆلار داهاتیان هەیە.

وەزیری بازرگانی توركیا وتیشی: ئەو قسەوباسانە ماوەی 15 رۆژە لەمیدیاكانەوە بڵاودەبێتەوە، بەڵام تا ئێستا كەس هیچ بەڵگەیەكی ئاشكرا نەكردوە.



PM:10:14:11/11/2014