موچه‌ی مانگی ئەیلولی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ی چوارشه‌ممه موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت.
نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به سایتی خه‌ندانی ڕاگه‌یاند : سبه‌ی چوارشه‌ممه (19 ی تشرینی دووه‌می 2014) ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی مامۆستایانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سلێمانی .
هاوكات مامۆستایانی هه‌رێم ماوه‌ی سێ مانگه له چاوه‌ڕوانی مووچهكهیاندان بۆ هه‌ریه‌كه له مانگه‌كانی (ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌م) سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه كه سبه‌ینێ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول دابه‌شده‌كرێت.
PM:03:35:18/11/2014