ڤیدیۆ...كچە ڕاپەرێكی بەناوبانگ دەبێتە موسڵمان و حیجاب دەپۆشێت

رووداو 


 كریستین ئەو كچە راپەرەیە كە پێش ئەوەی ببێتە مسوڵمان ناوبانگێكی زۆری هەبوو و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە ئاهەنگە گەورەكان راپی دەگوت، بەڵام لەڕێگەی هاوڕێ عەرەبەكانییەوە ئاشنایی لەگەڵ ئاینی ئیسلام پەیداكرد و بووبە كەسێكی مسوڵمان.
گرتەیەكی ڤیدیۆیی كریستین لە كاتی گوتنی راپ و لەكاتی نویژكردنیدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە و چۆنییەتی گۆڕانی ژیانی ئەو كچە ئەمریكییە دەردەخەن.
دوای ئەوەی بووە مسوڵمان كریستین هەموو خووەكانی گۆڕی لە بەرنامەی دكتۆر فیڵ لەگەڵ دایكی بانگهێژكرا و لەسەر مسوڵمانبوونەكەی قسەی كرد.
كریستین كە دوای مسوڵمان بوونی ناوی خۆی بۆ عابیدە گۆڕیوە، دەڵێت " بەوەی بوومەتە كەسێكی مسوڵمان بوومەتە كەسێكی باشتر پێشتر هەمیشە كهولم دەخواردەوە ئەوەندەی نەمابوو ئاڵوودەیبم، لەكاتی ئاهەنگەكانم بەردەوام لەگەڵ كەسانی نەناسراودا دەخەوتم" هەروەها دەڵێت " پێم سەیرە ئەو كاتە شتێكی خراپم بەسەر نەهات ".
كریستین ماوەی 2 ساڵە مسوڵمان بووە و دایكی ماوەی ساڵێكە نەیبینیوە لە بەرنامەكەی دكتۆرفیڵدا ئاشكرای كرد كە ئەو هەرگیز بە عابیدە بانگی ناكات "ئەو بووەتە كەسێكی دیكە و لە كچەی من ناچێت".
كریستین پێكەنینی بە قسەكانی دایكی دێت و ئاماژە بەوەدەكات دایكی هەوڵنادات لێی تێبگات راستەوخۆ ئیسلامی بە تیرۆرەوە بەستووەتەوە، دایكیشی نكوڵی لە قسەكانی كچەكەی ناكات و دەڵێت " ئەوەی دەربارەی ئیسلام دەیزانم ئەوەیە كە خراپییەكانی لە باشەكانی زیاترن بۆیە هیوادارم كچەكەم بگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی خۆی و ئەم قۆناغەی ژیانی لەبیربكات".
كریستین ئێستا تەنیا لەگەڵ عەرەبە مسوڵمانەكانی ئەمریكا هاموشۆی هەیە و لەسەر ئۆتۆمبێلەكەشی نووسیویەتی " من سعودییەم خۆشدەوێت" و تەنیا حیجابیش دەپۆشێت.






PM:01:55:09/12/2014