تەرمی شەڕڤانێكی دیكە لە قەزای پێنجوێن بەخاك سپێردرا

ئەمرۆ تەرمی شەڕڤانێكی یەپەگە كە لە قامیشلۆ شەهید ببوو، لە رێوڕەسمێكدا گەیەنرایە پێنجوێن‌و بەخاك سپێردرا.

ئەمرۆ شەممە تەرمی شەهید هێرش محەمەد كە لەقامیشلۆ لە شەڕێكدا لەگەڵ چەكدارانی داعش شەهید بوو، گەیەنرایەوە پێنجوێن‌و لەزێدی خۆی لە گوندی مەسۆ بەخاك سپێردرا.

بەپێی زانیارییەكان هێرش محەمەد چوارەمین شەهیدی قەزای پێنجوێنەكە لەناو ریزەكانی یەپەگە‌و پەكەكەدا شەهید بوون.



PM:03:27:03/01/2015