زەواهیری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دەوڵەتی خلافەو بەغدادی شکستیان خوارد

کەسی یەکەمی قاعیدە، ئەیمەن زەواهیری لە دوا چاوپێکەوتنیدا رەخنەی توند لە داعش و بەغدادی دەگرێت و بە ناراستەوخۆ بە پڕۆژەیەکی شکستخواردوو مەزندەی دەکات. زەواهیری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دەوڵەتی خلافەو بەغدادی شکستیان خوارد.

 لە بڵاوکردنەوەی هەڵقەی حەوتەمی چاوپێکەوتنی ئەیمەن زەواهری لە دامەزراوەی سەحاب کە دامەزراوەیەکی سەر بە قاعیدەیە، زەواهیری رەخنە لە داعش دەگرێت و بە بەرپرسی دەزانێت لە کوژرانی هەزاران موجاهید بەهۆی سیاسەت فراوانخوزی و رەفتارە نا کامڵەکانیانەوە.

زەواهری دەڵێت : راگەیاندنی دەوڵەتی شام دەرفەتێکی ئاڵتونی دا بەئەمەریکا( وەک ئاماژەیەک بۆ گورزە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا دژی بنکەکانی داعش لە سوریا).

هاوکات ناوبراو سەرکردەکانی داعش تۆمەتبار دەکات کە لەپشت پاکتاوکردن و شەڕە ناوخۆییەکانەوەیە کە بۆتە هۆی شێواندنی وێنەی قاعیدە و موسڵمانان و دەستی دوژمنانی ئومەی ئیسلامی کردۆتەوە کە موجاهیدەکانی لەناو ببەن.

زەواهیری چەندین باس لە چەندین خاڵی جیاواز دەکات لەنێوان قاعیدەو رێبازی داعش دا هەیە.
کەسی یەکەمی قاعیدە دەڵێت" وا بڕیار بوو کە پرسێکی وەک رێکخراوی قاعیدە لە شامدا رانەگەیەنرێت" بەڵام سەرکردەکانی داعش ئەو دەوڵەتەیان راگەیاندوو بەمەش دەرفەتی گەورەی دا بە ئەمەریکاو سوریا تا دژایەتی بکەن و شەڕی قورسی لەگەڵ بکەن.



PM:12:47:15/02/2015