داوای بەدواداچوون لەو 31 ملیۆن دۆلار "بەرتیل"ەی نه‌وته‌ی ده‌کرێت

پاش ئەوەی پەرلەمانتارێكی كۆریای باشور ئاشكرادەكات كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕی 31 ملیۆن‌و 400 هەزار دۆلاری وەك بەرتیل وەرگرتووە لەكۆمپانیای نیشتمانی ئەو وڵاتە، پەرلەمانتارێكی كوردستان داوای بەدواداچوون دەكات.

برزو مەجید عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە یاداشتێكدا بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوا دەكات بۆ دەرخستنی راستی‌و دروستی ئەو مەسەلەیە‌و قسەكانی پەرلەمانتاری كۆریای باشور (چون سونگ ئون) "كە كاریگەریی خراپی دەبێت بۆسەر ناوبانگی حكومەتی هەرێمی كوردستان" ئەو یاداشتە ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی‌و دەستەی دەستپاكی لەهەرێمی كوردستان بكرێت بە مەبەستی بەدواداچوونی ورد.



PM:02:35:15/03/2015