فۆتۆ..گەریلا تەرمی شەهیدێکی فەرماندەی پێشمەرگە لەژێر دەستی داعش رزگار دەکات

گەریلاکانی پەکەکە کە لە هێرشی دوو رۆژی رابردوودا بۆ سەر داعش لە گوندی عوزەیریەی سەر بەشارۆچکەی داقوق بەشداربوون، شەوی ١٩-٣ تەرمی شەهیدێکی فەرماندەی پێشمەرگە بە پلەی (موقەدەم) یان لەژێر دەستی داعش هێنایەوە بۆ ناوچە ئازدکراوەکان.

رۆژی ٥-٣ هێزی پێشمەرگەو گەریلا هێرشێکیان کردە سەر داعش لە گوندی عوزەیریە، لەئەنجامی خۆ تەقاندنەوەی خۆکوژێک لە رێگای ئۆتۆمبیلێکەوە لەناو پێشمەرگەدا پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و ژمارەیەکی تر بریندار بوون، تەرمی یەکێك لە شەهیدەکان کە پلەکەی موقەدەم بوو کەوتە دەست داعش، شەوی ١٩-٣ مەفرەزەیەکی گەریلا توانیان تەرمەکە لەژێر دەستی داعش رزگار بکەن و بیگەیەننە ناوچە ئازادکراوەکان. وێنەکان لە پەیجی رۆژە گووڵەوە وەرگیراون.


 



PM:01:28:20/03/2015