گاردیەن: ئەبوبەكر بەغدادی بەتوندی برینداربووە

رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی بە پشتبەستن بە سەرچاوەكانی هەواڵ دەڵێت سەركردەی گروپی داعش لەبۆردومانێكی فرۆكە جەنگییەكان بەتوندی برینداربووە.

رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەك كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكردووە دەنوسێت كە ئەبوبەكر بەغدادی زیندوە بەڵام بەتوندی برینداربووە‌و چارەسەر پزیشكی بۆ دەكرێت‌و توانای ئەوەی نەماوە كە كۆنترۆڵی چەكدارەكانی بكات.

بەپێی راپۆرتەكەی گاردیەن، سەركردەی داعش لە ئەنجامی بۆردومانی شاری "بوعاج" لە نزیكی سنوری سوریا‌و عێراق برینداربووە كە شارێكی بچوكە لەپارێزگای نەینەوا.



PM:12:36:22/04/2015