20 ناوی لیژنەی دەستور پەسەندکرا، چوار لایەنەکە هۆڵەکەیان جێهێشت

لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ٥/٢٠ی پەرلەمانی کوردستاندا، 20 ئەندامی لیژنە 21 کەسییەکەی دەستوور پەسەندکران، ئەو کورسیەش دانراوە بۆ هەر چوار حیزبی بزووتنەوەی ئیسلامی، شیوعی، سۆسیالیست و ئاراستەی سێیەم کە هۆڵی پەرلەمانیان جێهشت.

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ده‌نگ له‌سه‌ر ئەو 20 كەسە درا كە لەلایەن حیزبەكانەوە پێشنیازكراون بۆ ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای دەستووری هەرێمی كوردستان لە کاتێکدا هەر چوار لایەنەکە دوای خوێندنەوەی بەیاننامەیەک لە هۆڵی پەرلەمان بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.

لیژنەی ئامادەکردنی دەستور ‌له‌ 21 ئەندام پێکدێت پارتی حه‌وت كورسی‌، گۆڕان چوار كورسی، یەکێتی چوار کورسی، یەكگرتوو دوو كورسی‌ و كۆمەڵی ئیسلامی ‌و توركمان ‌و مەسیحییەكانیش هەریەكەیان یەك كورسی ‌و بۆ چوار حیزبەكەش یەك كورسی دیاریكراوە.



PM:01:33:20/05/2015