ناوی‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور بخوێنەرەوە

لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ٥/٢٠ی پەرلەمانی کوردستاندا، 20 ئەندامی لیژنە 21 کەسییەکەی دەستوور پەسەندکران، ئەو کورسیەش دانراوە بۆ هەر چوار حیزبی بزووتنەوەی ئیسلامی، شیوعی، سۆسیالیست و ئاراستەی سێیەم کە هۆڵی پەرلەمانیان جێهشت.

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ده‌نگ له‌سه‌ر ئەو 20 كەسە درا كە لەلایەن حیزبەكانەوە پێشنیازكراون بۆ ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای دەستووری هەرێمی كوردستان لە کاتێکدا هەر چوار لایەنەکە دوای خوێندنەوەی بەیاننامەیەک لە هۆڵی پەرلەمان بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.

لیژنەی ئامادەکردنی دەستور ‌له‌ 21 ئەندام پێکدێت پارتی حه‌وت كورسی‌، گۆڕان چوار كورسی، یەکێتی چوار کورسی، یەكگرتوو دوو كورسی‌ و كۆمەڵی ئیسلامی ‌و توركمان ‌و مەسیحییەكانیش هەریەكەیان یەك كورسی ‌و بۆ چوار حیزبەكەش یەك كورسی دیاریكراوە.
ناوی‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه بریتین لە‌:

فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆران، چوار ئەندام.
 
بەهار مەحمود فەتاح

كوێستان مەحمود عەبدوڵا

عەدنان عوسمان محەمەد

شۆڕش مستەفا رەسول

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، حەوت ئەندام.

نەمر كەچۆ هسام

فرسەت سۆفی محەمەد

ڤاڵا فەرید ئیبراهیم

سیروان عەدنان میرزا

عوسمان عەلی وەیسی

عەبدلفەتاح عەبدلڕەزاق

عەبدولحەكیم خەسرۆ

فراكسیۆنی یەكیتی نیشتمانی كوردستان، چوار ئەندام.

گۆران ئازاد محەمەد

 خامۆش عومەر عەبدوڵا
 
چێنەر علی ئەحمەد

ئەركان قادر عەلی


فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی، دوو ئەندام,
 
ئەبوبەكر عومەر عەبدوڵا
 
خەلیل ئیبراهیم محەمەد

فراكسیۆنی كۆمەڵ، یەك ئەندام.

دانا دارا حسێن

كلدان و ئاشووری و ئەرمەن، یەك ئەندام.

مونا یوحەنا یاقۆ



PM:02:03:20/05/2015