وێنە...مەغریبیەكان بەرگەی بینی جەستەی لوپێزیان نەگرت

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی جێنیفەر لوپێز هەرایەكی گەورە لە مەغریب دەنێتەوە و داوای یاسایی لەسیەر تۆمار دەكرێت.
بەهۆی ئەو جوڵە سەرنجڕاكێشانەی جێنیفەر لوپێز لە ئاهەنگەكەی لە فیستیڤاڵی مەوازیندا ئەنجامیدا، هەرایەكی گەورە لە وڵاتەدا دروست دەبێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو فیستیڤاڵە دەكرێت.
ئەوەی ئەم كێشەیەی قوڵتر كردۆتەوە پەخشكردنی ئاهەنگەكەی لوپێز بووە لە شاشەی تەلەفزیۆنەكانی مەغریبەوە، كە تێیدا چەندین جوڵەی وروژێنەر بە جلێكی نیمچە ڕووتەوە بەبەشی دواوەی لەشی ئەنجام دەدات، هاولاتیانی مەغریبیش پێیان وایە ئەوە لەگەڵ كلتوری ئەو وڵاتەدا نەگونجارو بووە، بۆیە دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو فیستیڤاڵە دەكەن و دوای یاسایش لەسەر ئەو ئەستێرەیە و ڕێكخرەی فیستیڤاڵەكە تۆماردەكەن و گەر ئەو تۆمەتشیان بەسەردا ساغبێتەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانی دەكرێن.
لوپێز لەوەڵامی ئەو ڕەخنانەدا دەڵێت " مەغریبییەكان بەرگەی گەرمی بەشی دواوەی لەشمیان نەگرت و داوای یاساییان لەسەر تۆمار كردم".






PM:02:43:08/06/2015