ڤیدیۆ...لەسەرم ئەم بەزمە داوای یاسایی تۆمار دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی پاریس هیلتۆن بەنیازە یەكێك لە پرۆگرامی كەناڵی (MBC) بداتە دادگا.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی میلان ئۆنلاین پاریس هیلتۆن بەنیازە پرۆگرامی (رامز واكل الجو) بداتە دادگا، ئەمەش بەهۆی ئەو ئازارە دەرونی و ترسە بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە توشی بووە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەكە ئەو پرۆگرامە ترسێكی زۆری لای پاریس هیلتۆن دروستكردووە بە تایبەت لەكاتی سواربونی فڕۆكەدا، بۆیە سورە لەسەر ئەوەی خاوەنی ئەو بیرۆكەیە و ئەو كەسانی بەشداریان تێدا كردووە بدرێنە دادگا.

پێشتر پاریس هیلتۆن لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ساتەكانی ئەو بەرنامەیەی بە ترسناكترین ساتی ژیانی وەسف كردبوو.



PM:03:42:01/07/2015