سەرۆكایەتی هەرێم روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند: كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە دوو قۆناغی جیاواز ئەنجام دەدرێت.

لە راگەیەنراوێكی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتووە لە قۆناغی یەكەم ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 18/8/2015 كۆبوونەوە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە ، لە قۆناغی دووەمدا لە چەند رۆژی داهاتوو ، كۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت لەگەڵ، هێز و لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی حكومەت و پەرلەمان.



PM:02:35:18/08/2015