بەپەلە: داوا دەکرێت کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان دوا بکەوێت
لەدوای کۆبوونەوەی حیزبە بەشداربووەکانی نێو پەرلەمان و حکومەت جغە لە گۆڕان، د. فواد حسێن وتی: داوا دەکەین کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دوا بکەوێت.
د. فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لەگەڵ نوێنەری حیزبەکاندا وتی" داوا دەکەین کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان دوا بکەوێت".
ناوبراو وتیشی " پارتی پرۆژەی خۆی ئاراستەی حیزبەکان کرد. ( یەکەم جارە لەسەرەتای قەیرانەکەوە پارتی پرۆژە بەنوسراو پێشکەش دەکات).
هەورەها لە لە تەوەرەیەکی تردا وتی: هەندێک لەحیزبەکان داوایان کرد بگەڕێنەوە بۆ سەرکردایەتی حیزبەکانیان تا بڕیاری کۆتایی بدەین.
سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکە، د. فواد حسێن وتی: ئەم کۆبوونەوەیە سەرەتایەکی گرنگ و ئیجابی بوو، هاوکات درێژە دەکێشێت.
PM:09:48:18/08/2015