هەردوو دەستەی سەرکردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان، جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی گۆڕان بەسەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆبوونەوەدان.
میدیاکانی گۆڕان بڵاویان کردەوە کە هەردوو دوو دەستەی سەرکردایەتی گۆڕان، جڤاتی گشتی و جڤاتی گۆڕان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدان، لەهەلومەرجێکدا کە سێ رۆژ لەبەردەم پێج لایەنەکەدایە بە گۆڕانیشەوە لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم رێکبکەون.
جڤاتی نیشتمانی ژمارەیان ٤٥ ئەندامەو دەستەی سەرکردایەتی و جییەجێکردنی گۆڕانە، جڤاتی گشتیش ٦٥ ئەندامەو دەوری پەرلەمانی گۆڕان دەگێرێت.