هەرێم پێشوازی ١٦ قوربانی کۆچ دەکات

لە رۆژانی داهاتوودا لەو ٧١ قوربانیەی کۆچ کە لەناو کامیۆنێکدا لەنەمسا دۆزرانەوە ١٦ یان کوردن و لەرۆژانی داهاتوودا دەهێنرێنەوە بۆ کوردستان.

 نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا د. مستەفا ڕەمەزان بە میدیاکانی پارتی راگەیاند "لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای هەماهەنگی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆ و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا و کەسوکاری قوربانیان، دوای تەواوبوونی ڕێکاری یاسایی و ئیداری، بەم نزیکانە تەرمی ئەو قوربانییە کوردانە دەهێنینەوە کە لە ئاخروئۆخری مانگی ٨/٢٠١٥، لە ناو بارهەڵگرێکدا لە سنووری نەمسا خنکابوون."

لەو ١٦ کوردەی نێو ئەو کامیۆنە پێشتر ئاسکرابوو کە ٤ یان  خەڵکی گەرمیان بوون لە باشوری کوردستان کەدووانیان خەڵکی کەلار و دووانیان خەڵکی باوەنوور بوون.

 ئەو گەنجانە ناوی دووانیان، محەمەد ساڵح و ئازاد رەحیمە کە خەڵکی شاری کەلارن و ئیبراهیم عەلی و ئاسۆ محەمەدیش خەڵکی باوەنوورن.

لەکاتی دۆزینەوەی ئەو کامیۆنەدا کە رۆژی ٨/٢٧ لە نەمسا دۆزرایەوەو بووە بابەتی گەرمی میدیاکان، لەو دەمەدا هەندێک ناوەند ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە ئەو ٧١ کەسە پێشتر کوژراون و پارچەی لەشیان بازرگانی پێوەکراوە. ( ئەو زانیاریانە بەتەواوی پشتڕاستنەکرانەوە ).

لەنێو ئەو ٧١ کەسەی کامیۆنەکەدا ٥٩ پیاو ٨ ژن و چوار مناڵی تایبوو، دواتر پۆلیس چوار کەسی بەو تۆمەتە دەستگیرکرد کە دانەیەکیان مەغریبی بوو.
تەرمی ئەو ١٦ قوربانییە لە رۆژانی داهاتوودا دەهێنرێنەوە بۆ کوردستان.



PM:05:09:18/09/2015