بەپەلە.. لایەنەكان لەسەر دابەشكردنی كورسییەكانی هەڵەبجە رێكەوتن

لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی لایەنە سیاسییەكان لەسەر دابەشكردنی كورسییەكانی ئەو پارێزگایە رێكەوتن‌و هەركورسییەك بە 1994 دەنگ داندرا.

بەپێی زانیارییەكانی سپی لەپاش كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ هەریەك لە یەكێتی نیشتمانی 6 كورسی، بزوتنەوەی گۆڕان 5 كورسی، لیستی خزمەت 7 كورسی (3 بۆ كۆمەڵ، 4 بۆ یەكگرتوو)، پارتی دیموكرات 3 كورسی، هاوپەیمانی 1 كورسی، بزوتنەوەی ئیسلامی 2 كورسی، كورسی كۆتا درا بە كاكەییەكان.

بڕیارە پاش كەمێكی دیكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لەمبارەوە ساز بكرێت.



PM:12:34:23/09/2015