تا هەفتەی داهاتوو لە سلێمانی‌و رانیە خوێندن راگیرا

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لقی سلێمانی و ڕانیە داوای بایکۆتکردنی دەوامی مامۆستایان دەکەن لە ڕۆژی دووشەممەوە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو ( شەممە ) و داواش دەکەن لەو ماوەیەدا حکومەتی هەرێم مووچەی مامۆستایان دابەش بکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکی یەکێتی مامۆستایاندا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا هاتووە " حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی کورتدا کە لە هەفتەیەک تێپەڕ نەکات مووچەی مانگی تەموز دابەش بکات و وادەی پێدانی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلول دیاری بکات.

حکومەت پرۆژەی چاکسازی ڕابگەیەنێت لە سەرجەم سێکتەرەکاندا و کەرتی پەروەردە و بژێوی هاوڵاتیان تێکەڵی ململانێی سیاسیی نەکرێت.



PM:08:11:04/10/2015