چەلەبی ئەندازیاری رووخانی سەدام کۆچیی دوایی کرد

ئەحمەد چەلەبی کە بە ئەندازیاری رووخانی سەدام دادەنرێت، ئەمڕۆ لەماڵەکەی خۆیدا لە بەغدا کۆچیی دوایی کرد.

ئەحمەد چەلەبی سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا لەبەغدا بە نەخۆشی " جەڵتە " کۆچی دوایی کرد.

چەلەبی بەیەکێک لەسەر کردە عێراقییەکان دادەنرێت کە دۆستێکی نزیکی کوردو سەرکردە کوردەکانە.

چەلەبی کە دوا پۆستی سەرۆکی لیژنەی دارایی بوو لە پەرلەمانی عێراق، بەیەکێک لەکەسایەتیە دیارەکان دادەنرێت و پێش رووخانی سەدام سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمان عێراق بوو کە لەساڵی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا زۆربەی هێزە کوردی و عێراقییەکانی لەو هاوپەیمانێتیەدا کۆکردبوەوە. 

پەیوەندییەکی باشی هەبوو لەگەڵ ئیدارەی ئەمەریکادا و بەیەکێک لەو سەرکردە عێراقییانە دادەنرێت کە رۆڵی هەبوو لە " ئیقناع" پێکردنی ئەمەریکیەکاندا کە رژێمی سەدام لەساڵی ٢٠٠٣ بڕوخێنن.

لەیەکەم دەسەڵاتی دوای رووخانی سەدامدا کرا بە ئەندامی ئەنجومەنی حوکم کە سەرۆکەکەی پۆل برێمەر بوو، لەو دەمەوە چەندین پۆستی جیا جیای وەرگرتووە.

لەم ساڵانەی دواییدا پەیوەندییەکانی خۆیی بە شێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا چاککرد.





AM:11:51:03/11/2015