یەکگرتوو: لەو کاتەی خۆمان نەوت دەفرۆشین مووچە بووە بە چوار مانگ

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە دیداری مێریدا ڕایگەیاند" لەو کاتەوە کە نەوت بەسەربەخۆیی دەفرۆشین دابەشکردنی مووچە لەسێ مانگەوە بووە بە چوار مانگ".

لە پانێڵی دوا رۆژی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە کە هەریەک لە محەمەد فەرج و عەلی باپیرو رۆژ شاوەیس و شۆڕش حاجی بەشداربوون، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو وتی" بونی گەندەڵی و ناشەفافیەت متمانەی لەنێوان هاوڵاتیان و دەسەڵاتدا نەهێشتووەتەوە".

سەبارەت بە چارەسەر، محەمەد فەرج وتی " بەبێ سازان لەنێوان لایەنەکاندا ناگەینە هیچ ئەنجامێک."

ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە  دەبێت ئەو شەڕی ڕاگەیاندنە ڕاوەستێت چونکە لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەڵێی شەڕێکی زۆر گەورەیە و دەبێت میدیای حزبەکان و سێبەرەکانیان بێدەنگبکرێت.



PM:06:30:05/11/2015