ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لەزانکۆ و پەیمانگاکان لێرەوە بخوێنەرەوە

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دكتۆر كەریم ساڵح، راوێژكاری وەزارەتی خوێندن باڵ و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی زانكۆلاینی راگەیاند.

دكتۆر كەریم ساڵح، راوێژكاری وەزارەتی خوێندن باڵ و توێژینەوەی زانستی لەو کۆنگرەەیەدا رایگەیاند " ژمارەی ئەو خوێندکارانەی فۆڕمی زانکۆ لاین-یان پڕکردووەتەوە 59 هەزار و 539 خوێندکارە".

گوتیشی "حاڵی حازر لەو ژمارەیە 32 هەزار خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون و دوو هەزار و 257 خوێندكار بەهۆی كەمی هەڵبژاردنی ناو كۆلێژەكان ناویان نەگەڕاوەتەوە، بەڵام ئەوانیش وەردەگیرێن و دەچنە ریزی وەرگیراوەكان".

وەک لەکۆنگرەکەدا ئاشکرا بوو ژمارەی وەرگیراوانی زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان بۆ ٢٠١٥- ٢٠١٦ دەگاتە زیاتر لە 34 هەزار خوێندكار.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا کەمترین کۆنمرەی بەشی زانستی كه وەرنەگیراوه  441 بووە، کە دەکاتە کۆنمرەی 63.

کەمترین کۆنمرەی بەشی وێژەیی 441،17 بووە، کە دەکاتە کۆنمرەی 63،24.

بەوپێیەش لەكۆی سەرجەم دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی كە فۆڕمی زانكۆلاین-یان پڕكردووەتەوە، 25 هەزار خوێندكار وەرناگیرێن.
لەم لینکەوە دەتوانیت ناوەکەت بدۆزیتەوە....
http://www.regayzanko.com/login.php?login



PM:08:12:06/12/2015