نرخی گۆشتی سور لە سلێمانی دابەزی

نرخی گۆشتی سور لە شاری سلێمانی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی‌و  نزیك دەبێتەوە لە دەهەزار دینار و بەشێكی زۆری گۆشفرۆشەكان بەدەنگ بانگەوازەكەی قائیمامیەتی سلێمانیەوە دێن.

لەمبارەیەوە د.حسێن حەمید، پزیشكی ڤێتەرنەری و ئەندامی لیژنەی باڵا لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایدەگەیەنێت :" پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا قائیمقامیەتی سلێمانی بەهەماهەنگی چەند بەڕێوەبەرایەتیەك پێشنیاری هەرزانكردنی نرخی گۆشتی سوریان كرد بەهۆی دابەزینی نرخی ئاژەڵی زیندووە ، ژمارەیەكی زۆر لە دووكانەكانی فرۆشتنی گۆشت لە سلێمانی نرخی گۆشتی سور بۆ ئاستێكی كەم دابەزاند ، لە بەرامبەر ئەم كارەشیاندا قائیمقامیەتی سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی ئەو كاسبكارانە دەكەن كە بەدەنگ پێشنیارەكەیانەوە هاتوون."

وتیشی :" رایگەیاند لەیەكەم رۆژی پێشنیاری دابەزینی نرخی گۆشتەوە ژمارەیەكی زۆر گۆشت فرۆش هاتوون بەدەنگ داواكەیانەوە و نرخی گۆشتی سویان بۆ ئاستێكی بەرچاو دابەزاندووە , ووتیشی لە بەسەركردنەوەیەكیاندا بۆ زۆربەی دووكانەكانی گۆشت فرۆشتن بۆیان دەركەتووە كە بەشێكی زۆریان نرخی گۆشیان كەمكردووەتەوە بۆ (10 بۆ 13) هەزار دینار كە پێیان وایە بۆ ئێستا نرخێكی گونجاوە و داواش لە كاسب كاران دەكەین كە نرخەكە بۆ ئاستێكی زیاتر كەم بكەنەوە."



PM:01:50:14/12/2015