مێردمنداڵێک لە سلێمانی خۆی خنکاند

ئەمرۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند مێردمنداڵێک لە گەڕەکی زەرگەتە لەناو ماڵی خۆیان، خۆی هەڵواسیوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە " سەرلەبەیانی ئەمرۆ (٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥) مێردمنداڵێک لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی لەناو ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسی و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە لەلایەن تیمەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستدا".

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە کە مێردمنداڵەکە ناوی (م،س) و لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٩یە و  لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووە بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.



AM:11:40:28/12/2015