یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، ده‌ست به‌كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان، بڕیاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی نوێ پێكبهێنێت.
لەمبارەیەوە فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە سایتی NNA ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو یه‌كێتی ده‌ست به‌دانیشتنه‌كانی ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌دا، وتیشی:"تاوه‌كو ئێستا ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراون".
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتیشی:"ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه جاری پێشوو په‌یوه‌ندیان پێوه‌كراوه‌و شاندی ئێمه له‌گه‌ڵیان دانیشتووه، هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه كه شاندی یه‌كێتی له‌گه‌ڵیان دانیشتن ده‌كات، خولی نوێی كۆبوونه‌وه‌كان، درێژه‌پێده‌ری خوله‌كانی پێشووه‌و له‌ناوه‌ڕۆكدا، هیچ جیاوازیه‌كی نییه".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تاكه جیاوازی خولی نوێی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌وه‌یه، كه شاندی یه‌كێتی هه‌ندێك پێشنیاز‌و میكانیزمی نوێ پێشكه‌شده‌كات، بۆئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجێكی گونجاوتر به‌به‌راورد به‌ماوه‌ی ڕابردوو بێته ئاراوه، له‌پێناو سه‌رخستنی ئه‌و پرسانه‌ی كه وتوێژیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
PM:02:37:30/12/2015