بەهۆی کەمی کارەباوە لە گەڕەکی رەحیمائاوا خۆپیشاندانێک سازدەکرێت و رێگای کەرکوک- هەولێر دادەخرێت.
ئێوارەی ئەمرۆ بەهۆی کەمی کارەباوە کاتژمێر ٤ -٥ هاوڵاتیانی کەرکوک لەگەڕەکی رەحیمائاوا رێگای کەرکوک – هەولێریان داخست و تایەیان لەسەر شەقامەگشتییەکە ئاگرتێبەردا.
ئەو خۆپیشاندانە کە یەک کاتژمێری خایاند لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بڵاوە بە خۆپیشاندەران کرا.
هاوڵاتیانی کەرکوک بەدەست کەمی خزمەتگوزاری و بەتایبەتی نەبوونی کارەباوە دەناڵێنن.