ماڵپەڕێکی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکرای کرد کە وەزیری بازرگانی تورکیا‌و بەرپرسانی پارتی لە گومرگی براهیم خەلیل لەسەر بارودۆخی شارەکانی باکورو خاڵی ئیبراهیم خەلیل و هاتنی سووپای تورک کۆبوونەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژ نیوزی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان که ئەمڕۆ ١/٧ بلآویکردۆتەوە، "وه‌زیری بازرگانی و گومرگی تورکیا، بلوت تفه‌نگچی، 3 رۆژ پێش ئێستا چووه‌ته ده‌رگای سنوری ئیبراهیم خەلیل و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی کۆبووه‌ته‌وه".
به‌پێی زانیارییه‌کانی رۆژنیوز، "ئاکەپە له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بۆ هێرش و کۆمه‌ڵکوژییه‌کان، داوای هاوکاری زیاتریان له پارتی کردوه و هاوکاتیش داوا له پارتی کراوه که گۆشاری زیاتر بخاته سه‌ر ئه‌و شهوفێرە بارههڵگرانەی که شاره‌که‌یان گه‌ماڕۆ دراوه".
لەهەواڵەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، هه‌ر دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌کە، لەلایەن هه‌ردوولاوە پەیوەندی بە شوفێری بارهه‌ڵگره‌کانه‌وه کراوه و چالاکی ناڕه‌زایه‌تیان لێ قه‌ده‌غه کردون.
له ئیبراهیم خەلیل کۆبوونه‌وه‌ی پارتی و ئاکه‌په پێش سێ رۆژ به‌ر له‌ئێستا ئەنجامدراوە، هەر به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی رۆژنیوز کە له ههرێمهکهوە دەستی کەوتووە" له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا وه‌زیری گومرگ و بازرگانی بلوت تفه‌نگچی، قایمقامی شرنا‌خ عه‌لی ئیحسان سۆ و سێ ئه‌ندامی میتی تورک کە له شاری زاخۆ کارده‌که‌ن تیایدا ئاماده‌بوون، له‌سه‌ر ناوی پارتیش، هاوکات له‌گه‌ڵ ئەندامانی پاراستنی پارتی، دوو به‌رپرسی تر به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که بوون".
ماڵپەڕەکە باس لەوە دەکات که بابه‌تی سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که هێرشه‌کان بووه له‌سه‌ر شاره کوردییه‌کان و هاوکات به‌رپرسانی تورک له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا داوایان له پارتی کردوه و ویستوویانه که رێپێوان و چالاکی ناڕه‌زایه‌تی شۆفێره‌کان له شاری شرنا‌خ قه‌ده‌غه بکه‌ن.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتوون، "سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگکردنی چالاکی ناڕه‌زایی شۆفێران، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا داواکراوه که باڵه‌خانه‌ی میت و ئه‌ندامانی ئیستخباراتی تورک له زاخۆ بەشێوەیەکی باش بپارێزن و رێگەنهدهن دیمه‌ن و هه‌واڵی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای تورک بۆ باشوری کوردستان ئامادە بکرێت".